شوێنێکی نوێ و زمانێکی نوێ

سڵاوێکی برایانە،

دوای ماوەی دوو ساڵ لە بەکاربردنی وێبڵاگی بڵاگەر، وەک شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی بۆ چوونەکانم و پەرشکردنی هەوڵەکانم بۆ زیاتر بانگەشەکردنی پڕۆگرامە ئازاد و سەرچاوەکراوەکان، بڕیارمدا بڵاگەکەم بۆ ئەم شوێنە نوێیە بگوێزمەوە.

ئەم بڕیارەم بە هۆی چەند هۆیەکەوە بوو، لەمانە:

  1. ئەم بڵاگە، لەسەر وێردپرێس دامەزراوە، کە سیستەمێکی ئازاد و سەرچاوەکراوەیە.
  2. وێردپرێس چاکتر لە بڵاگەر پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات، چونکە کۆمەڵی کوردپرێس بە سوپاسەوە هەڵساون بە دابینکردنی زمانی کوردی بۆ ئەم سیستەمە.
  3. ئەم بڵاگە، لە ماڵپەڕەکەی خۆم هۆستکراوە، واتە من دەسەڵاتی ڕەهام هەیە بەسەریدا.

وەک لە خاڵی دووەم باسم کرد، ئەم سیستەمە زۆر چاک پاڵپشتی لە زمانی کوردی دەکات، کە ئەمەش یارمەتیم دەدات بە ئاسانی بتوانم نووسینەکانم بە کوردی بڵاوبکەمەوە (شتێک کە هەرگیز نەمتوانی لە بڵاگەر بە جوانی ئەنجامی بدەم). پێشتانی ڕادەگەیەنم کە لە بابەتەکانی داهاتووم بە زمانی کوردی زۆرتر جەخت لەسەر ناساندنی کورد بە دنیای پڕۆگرامی ئازاد و سەرچاوەکراوە دەکەمەوە و دوا چالاکییەکانی خۆم لەم بوارەوە بڵاودەکەمەوە.

 

بە هیوای سەرکەوتن،

ئامانج

Share

Tags: , , , , ,

One Response to “شوێنێکی نوێ و زمانێکی نوێ”

  1. M.Zaza فەرمووی:

    Nivîsandinên te zor ciwanin kak Amanc, bi tabetî bocûna te li ser mastî merrî Hewlêrê..
    Slaw.

Leave a Reply

(required)