بەڵێ من بە هیچ شێوەیەک عێراقی نیم، تۆش خۆ عێراقی نیت. نا هیچ کوردێکی عێراقیم نەبینیوە تا ئێستا. ئایا تۆ بینیوتن؟ سەیرە!!
با پێناسێکی کورتی خۆم و خۆتت بۆ بکەم، من و تۆ هەردووکمان کوردین. خەڵکی شاخێک لە شاخەکانی کوردستانین. کوردی دەئاخڤین، کوردی دەنووسین. مناڵەکانیشمان فێرە وشەی کوردستان دەکەین و ئاڵایەکی چوار ڕەنگی کوردستانیان بۆ دەکڕین.
ئەی پێناسەی عێراقی چییە؟ ئاسانە، ئەوان عەرەبن، خەڵکی یەکێک لە صەحڕایەکانی1 عێراقن. عەرەبی دەئاخڤن و عەرەبیش دەنووسن. مناڵەکانیشیان فێرە وشەی عێراق دەکەن و ئاڵای عێراقیشیان بۆ دەکڕن.
ئەرێ توانیت هیچ پەیوەندییەک لە نێوان خۆت و عێراق ببینیەوە؟ ئەمن جگە لە یەک پەیوەندی هیچیتر شک نابەم. وڵاتە بەسەزمانەکەم دابەشی چوار پارچە کراوە و یەک لەم پارچانە بەبەر چنگی عێراق کەوتووە و داگیری کردووە. تا بەم دواییەش عێراق بەمە دەڵێت (شیمالی عێراق)، بە هێزەکانمان دەڵێت میلیشیا، داهاتوومان دەبێتە ئیسڕائیلی دووەم و ڕێژەی سەدا حەڤدەش لە ئێمە زیادە.
ئێمە گەلێکی چەوساوەین، بەسەزمانین ساویلکەین. ئەگینا چۆن دەبێت خۆمان بە عێراقی دابنێین؟! لەبیرمان کرد ساڵەهای ساڵان شۆڕشمان کرد لە پێناوی وشە و ئاڵای کوردستان؟ کاکە ئێمە کوردستانین کوردستانی. بۆمن جیاوازی نێوان ئێران، عێراق، سعوودیە هیچ نییە، هەموویان دراوسێی وڵاتە داگیرکراوەکەمن. وا مەکەن سەددام لە گۆڕەکەی هەڵسێتەوە و بچێت بۆ لای ئەسەد و بەشانازییەوە پێیبڵێت: “ئەگەر نەشمتوانی کورد تەعریب بکەم، خۆ تەعریقم2 کردن!”
ڕێز لە ئەنفال بگرن، ڕێز لە هەڵەبجە و لە هەڵاتن بگرن، ڕێز لە خۆتان بگرن، ئەوەی کە ڕێز لە خۆی نەگرێت کەس ڕێزی لێ ناگرێت، گەر تۆ خۆت بە عێراقی بزانیت، ئەی باشە خەڵک چۆن بە کوردستانیت بزانێت؟ ئەی باشە چۆن ڕۆژێک دێت و بانگەشەی وڵاتێکی سەربەخۆ دەکەیت؟
زۆرم پێ سەیرە، دوێنێ لە یاری نێوان دوو دەوڵەتی عەرەبی (عێراق و ئیماڕات)، لە پاڵەوانیەتییەکی عەرەبی3 کە لەوڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەچوو، هەندێک کوردم بینی کە پڕ بە دڵ لایەنگیری عێراقی عەرەبییان دەکرد. دوای دۆڕانی عێراقیش لە فەیسبووک و تویتەرەکانیان نووسیان، ئەوڕۆ ناخۆشترین ڕۆژمانە، یان سەدان حەیف و مخابن کە وڵاتەکەمان دۆڕا. سەد ئافەرین، ئێوە ڕۆحی سەدام شاددەکەن، ڕۆحی حەججاج و ئەسەد خۆش دەکەن، ئێوە شانازین بۆ کوردبوونمان.
بەڕای من، عێراق بێ یان ئیماڕات، چ جیاوازییەکی هەیە، نە ئەم وڵاتی منە و نە ئەو، هەر چ نەبێت ئیماڕات منی داگیرنەکردووە! کەچی هەچی عێڕاقە، بەس داگیرکاری و کاولکاری بۆم هەبووە. ئەی تۆ، تۆش کۆک نیت لەگەڵمدا؟
ئامانج
لوگانۆ، سویسڕا
1لێرە وشەی (صەحڕا)م بەکاربردووە لە بری بیابان، تا چاکتر وێنای عێراقی عەرەبی بکەم.
2واتە بە عێراقی کردن (لەسەر کێشی تەعریب).
3پاڵەوانییەتی کەنداوی 21، کە لە وڵاتی بەحرەین بەڕێوەچوو.
Tags: کوردستان، عێراق، ئەنفال، هەڵاتن، داگیرکردن، ئاڵا، سەددام، حەججاج، ئەسەد
سڵاو مامە گیان،
دەست خۆش بۆ پێناسە و ناساندنی کورد.
حەزم کرد منیش هەر لە میانی ئەو پێگەیەوە چەند رایەکی خۆم بخەمە گۆر.
دەوڵەتی کوردی، کە هەموومان خەونی پێوەدەبینین، پێویستی بە پێکەوە ژیان و هاوتەبایی دەبێ لەگەل هەموو دەوڵەتە دراوسێیەکانی. چونکە هەلکەوتنی جوگرافیای کوردستانەکەم دەوردراوە بە چوار دەوڵەتی بێگانە کە هەر یەکەیان بای خۆی کوردی چەوساندۆتەوە. چاک نیە ئیستا پارچەی عێراق لە هەموو پارچەکانی تر باشترە؟ لەبەر ئەوەی کوردستان نەلکاوە بە هیچ ئاوێکەوە، بەبێ هەماهەنگی دەوڵەتانی دراوسێ مەحاڵە سەرکەوتنی.
هەر بۆیە من پێم وایە کورد ئەبێ برایانە لەگەڵ چواردەوری خۆی بژی، بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانی بکات. کورد ئەبێ ببێ بە نموونەیەک بۆ ئەوان کە دەرسی لێ وەربگرن و لێوەی فێربن.
لە بۆ عێراق و ئیماراتیش، ئەوانیش هەر دوو تیپن وەکو ریال و بەرشە. جا یەکێک کەیفی بە ئەویان دێ یەکێکی تر خۆشی بە ئەمەکەیتریان دێت. من وەک خۆم، خۆشیم بە تیپی عێراق دێت. بۆ ئەوەی کە دراوسێی ووڵاتەکەمە و وە رۆژێک لە رۆژان دەرفەتێک بووە بۆ یاریزانێکی کورد کە یاری تیا بکات.
هەولێر
ئارام گیان،
سەبارەت بە پێکەوەژیان و کۆکبوون و هاوتەبایی، من زۆر لەگەڵتم زۆر ڕاست دەکەیت، بەڵام مەترسییەکە لەوەیە کاتێک یەکێک دەنووسێت (تیپی نیشتمانەکەم عێراق!!)… ها؟؟؟ نیشتمانەکەت عێراقە؟ ئەوە بووە بە هەوێنی نووسینەکەم. نازانم لەگەڵم نیت لەوەی؟
سەبارەت بەو کەسەی کە ئەو نووسینەی نووسیوە، ئەگەر کورد نەبێت ئاساییە، وە ئەگەریش کورد بێت، کەمتەرخەمی لە ئێمەیە، کورد خۆی نەیتوانیوە باش خۆی پێ بناسێنێت. چونکە باوکە کوردەکەی فێری نەکردووە کەوا کورد کێیە و نیشتیمانەکەشی کوێیە!!
منیش زۆر جار لەم چەشنە خەڵکە ئەبینم، لە دڵەوە زۆرم پێ ناخۆشە، بەڵام وردە وردە لەگەڵیان دەڵێم و چاوەرێش دەکەم رۆژێک لە رۆژان دەوڵەتی کوردی بێتە ناساندن، ئەوکات تەڕ و هیشک بە دیار دەکەوەی، یان دەبی بڵێ کوردم یانیش ئەوەتا هیچ!
بەڵام هیوام زۆرە، گەنجانێکی زۆر هەن، کەوا حەز ئەکەن مناڵەکانیان ئاشنا بکەن بە کوردستان و نیشتمان. ئینشاللە باشتر بە رێوەیە…
ئارام گیان، ئەگەر ئەو کورد نەبێت من حەقم چییە، هەر کەس ئازادە… بەڵام ناخۆشییەکە لەوەدایە کە کوردێک کوردستانیبوونی خۆی بۆ عێراقی بوون دەفرؤشێت.
بێگومان ئەوە ئەرکی یەکێکی وەکوو من و تۆ و ئەوە کە گەلە داماوەکەمان ڕؤشنبیربکات و پێناسی کوردبوون و کوردستانیبوون بڵاوبکاتەوە.
من كوردم. بةلام بمةوئ و نةمةوئ لة عيراقدا دةزيم ! خؤشى و ناخؤشيةكانى زوتر كارم ت‌ئ دةكا وةك ولاتيكى تر ,,دلخؤشيم بؤ بردنةوى عراق لةبةر نزيكيةتى جوكرافيةتى ليمةوة هيجى تر.. دةنا هيج هةستم نية بةوةى يانةى من بردبيتيةوة !
بەڵێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێمە نابێت بە عێراقی بوونی خۆمان ڕازیبین یان بەشانازییەوە هەڵبژاردەی عێراق بە هەڵبژاردەی نیشتمانی خۆمان دابنێین.
زۆر سوپاس بۆ ووتە جوانەکانت مامۆستا گیان،، بەڵام من ئەمەوێت چەند تێڕوانینێکی خۆم بخەمە ڕوو و هیوادارم بە سنگێکی فراوان لێمی قبووڵ بکەن..
من لەگەڵ تەواوی قسەکانت کۆکم، بەڵێ ئێمە نەتەوەیەکی جیاین، ڕەنگمان ، دەنگمان، زمانمان، شێوەمان، هەڵسوکەوتمان و کەلتوورو و ڕابردووشمان جیایە لە عەرەبی عیڕاق..
بەڵێ ئێمە نەتەوەیەکین ساڵەهایە پێویست بوو خاوەن دەوڵەتی خۆمان بوینایە و لەژێر ڕەحمەتی هیچ وڵاتێک دا نەبوینایە..!
بەڵام بەبێ بوونی واقعێک ئەو قسانەی هەر تاکێک ئەیکات خۆ هەلخەڵەتاندنە..
چوونکە تاوەکو ئەو دەقەیەی من قسە ئەکەم، جنسیەمان نفوسمان پاسپۆرتمان هەمووی عیڕاقیە..
هەر یەکە لە ئێمە تاکێکی عیڕاقین بمانەوێت و نەمانەوێت..!!
زۆر هەلی زێڕینمان لەدەست خۆماندا و گۆڵمان نەکرد.. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام باشترین و گونجاوترین کات بوو بۆ ئەوەی جیا ببینەوە.. بەڵام هەر ئەو سەرکردانەی ئەمڕۆ کێشەی کۆنکریتیان بۆ دروستبووە لەگەڵ بەغدا ، عیڕاقی بوونی خۆیان و ئێمەشیان کردە واقیع..!
وە دەوڵەتی کوردی تەنها خەونێکی ڕەنگاوڕەنگ بووە لای ئێمە هیچ تاکێک تەنها بە هەنگاوێکیش پلانی بۆ دانەناوە..
ئەگەر بەرنامەی دەوڵەتبوونمان لەپێشبوایە، ئەبوو بیرمان لە ژێرخانێکی ئابووری پتەو بکردایەتەوە و بەرهەمی خۆماڵیمان بەرەوپێش بردایە..!
بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئاوی ناو قوتووبگرە کە ڕۆژانە ئەیخۆینەوە تا ماست و شەربەت و ئارد و برنج و ساوار و تەماتەو خیاریشمان لە دەرەوە بۆ دێت..!!
من زۆر ڕەشبینم بەرامبەر دەوڵەتی کوردی و بەڕای من هەر هیچ نەبێت لە تەمەنی ئێمەدا ئەوە نابینرێت ..!!
لە کاتێکیش کە سەرەک کۆمار و چەندین وەزیر و بوودجەمان لە بەغدایە هەر بڵێین عیراقین باشترێکە نەوەک بوودجەکەمان لێببڕن هێشتا ئێمە حسابی خۆمان نەکردووە ئەمرین لە برسان..!!
سەبارەت با یاریە وەرزشیەکانیش من پێم باشنیە وەرزش و سیاسەت تێکەڵ بکرێت، بەتایبەت یاریەکەی دوێنێ شەو! عیراق باشترە بیباتەوە لە ئیمارات..
دوور لە بیروڕای سیاسی و نەتەوەیی یەکێک لە یارزیانەکان بە ناسین ئەیناسم و هاوڕیشمە .. باشتر نیە من پێم خۆشبێت عیڕاق بباتەوە نەک ئیمارات..
ئیمارات گەلێکن ئەتوانم بڵێم لە هەموو شتێک لە چڵەپۆپە و ڕەفاهیەتن قەیچیەکا با ئەم یاریە بۆ عیڕاقی داماوو و برسی و تێنی و خێر لەخۆ نەدیو بێت..!
ئێ دە بەخوا گوناحیشە بۆ بەڕشەو ڕیال لە هەولێر تەقەی خۆشی بکرێت و بە دۆڕانی عیڕاق دڵمان خۆشبێت،، ئەگەر خۆشمان بە عیڕاقی نەزانین حيقی دراوسێیەتی ..!!
کاک داستان،
سەرەتا سوپاس بۆ لێدوانەکەت. سەبارەت بەوەی بمانەوێت و نەمانەوێت ئێمە بە عێراقی حسابین، دەڵێم قسەکەت ڕاستە بەڵام کارەسات ئەوەیە کە خۆمان بەو واقیعە ڕازیبین و خۆمان خۆمان بە عێراقی حساب بکەین.
من حەقم نییە گەر یەکێک لایەنگری عێراق بێت یان نا، بەرشە بێت یان ڕیاڵ. بەس من خەفەت دەخۆم گەر ئەو تیپی عێراقی بە تیپی نیشتمانی خۆت دابنێت و خۆی بەوە دڵخۆشبێت کە عێراقییە… نازانم لە مەبەستم دەگەیت یان نا؟
ئەها بەڕاست، من نامەوێت سیاسەت و وەرزش تێکەڵ بکەم، بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە کە بە یاریزانێکی مۆناکۆیی بڵێین فەڕەنسی چونکە ئێمە حەقی سیاسەتمان نییە…
دەست خۆش داستان گیان بۆ بەشداربوونت.
راست دەکەی، خەتای کار بەدەستەکانە کە تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە بۆ ئەوەی هیوایەک دروست بکەن لەلای تۆ بەرەو دەوڵەتی کوردستان. چونکە هەتا ئێستا هیچ پلانێک دانەنراوە کە چۆن بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین لە هەر بوارێک. هەر چاویان لە بودجەیە. وەک خۆت گۆتەنی، نەمانی بودجە بە واتای مردن لە برسا دێت.
بەڵام ئەوەش لە بیر نەکەین، کەوا پلانی تاکەکانیش لە هیوایەکی بچووکەوە دەست پێ دەکات. ئەبێ ئەو راستیە بچەسپێتە دڵ و دەروونی هەموو تاکێک، کەوا رۆژێک لە رۆژان دەوڵەتی کوردستان سەرهەڵدەداتەوە.
بۆ بردنەوەی عێراق. منیش لەگەڵتام، میللەتی عێراقیش خۆشی بە خۆیەوە نەبینیوە، نە لەژێر ئەو رژێمەی ئێستا و نە لەکاتی سەدام. کورد تەنها نەبوون لە ناخۆشیەکان. عەرەبەکانیش ناخۆشیان دیوە بە دەستیانەوە. وەرزشیش تاکە هۆکارە کە تۆزێ خۆشی بخاتە دڵییانەوە.
وابزانم من ڕوونکردنەوەیەک بدەم باشترە، بەر لەوەی لێدوانەکان بەرەو لایەکیترمان ببەن…
من پێم ئاساییە کە تۆ لایەنگری تیپی عێراق بیت، بەڵام من پێم ئاسایی نییە کە تۆ لایەنگری تیپی عێراق بیت چونکە ئەم تیپە بە تیپی نیشتمانی خۆت دادەنێیت.. سەیری جیاوازییەکە بکە… ئەوەی دووەم جۆرێکە لە نەتەوە فرۆشی بەڕای من
Thanks mamsta Aram:
When were kids, unfortunately, the occupiers and conquers taught us wrong history. We were labeled by them to suit their wicked interests and filthy purposes, but now we are grown up and very well educated and we can trace history to find out the truth of everything. Simply, to find out the history, geography, and origin of different peoples, for example, where these various peoples come from, how, and when; just we need to spend a little time to read the below links:
http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_Turkey
http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_Iraq
http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_the_Kurdish_people
Thanks for your comment,
As you said, if we read we sure will be a bit more educated not to tag ourselves as Iraqi (Turkish … etc). We are Kurdistani, and we should stay Kurdistani.
زۆر سوپاس بۆ تۆ ماموستا ئامانج و سوپاس کاکە ئارام..
نا ماموستا پێویست بە ڕونکردنەوە ناکات، من بە تەواوەتی لێت تێدەگەم،، مەبەستی تۆ ئەوەیە ئەگەر تەنها هاندەری یانەکەبین وەک هەر یانەیەکی تر، ئەوە ئاساییە، بەڵام بە یانەی خۆمانی بزانین ئەوە کارەساتەکەیە..
وە منیش لەگەڵ ئەوەدام .. دەستت خۆشبیت دوبارە..
ئارام گیان ئەمنیش تەواو لەگەڵتم کە پلانی تاکەکەسی لە هیوایەکی بچووک دەستپێئەکای،، وە پلانە تاکەکەسیەکانن پلانی گەورەتر و گەورەتر دروست دەکەن و ڕێگای ئاواتەکان نزیکتر ئەکەنەوە..
خەونی هەموومانە نەک هەر خاوەن دەوڵەت بین،، بەڵکو خاوەن تیپی زۆر سەرکەوتووش بین لە هەموو یاریە جیا جیاکان وە هاندەری تیپەکانی خۆمان بین پێش هەموو لایەک.. ئەوە لە بواری وەزشی وە لەهەموو بوارەکانی تریش بە هەمان شێوە..
تاکی کورد زۆر زیرەکە ئەگەر بواری بۆ بڕەخسێ..
هیوادارم ئەو هیوایەشمان بێتە دی ..
دووبارە سوپاس بۆ کۆمێنتەکانتان
سڵاو
برام تۆ له نوسینه‌که‌ت به ههڵهداجویت له‌وه‌ی نه‌توانیوه جیاوازی بکه‌ی له نێوان نه‌ته‌وه و ووڵات، عێراق وولاته نه‌ته‌وه نیه، عیراقی بوون مانای عه‌ره‌ب بوون نیه، عیراق جگه له کورد و عه‌ره‌ب چه‌ندین که‌مه نه‌ته‌وه‌ی تری وه‌ک تورکمان و کلد و ئاشور و ئه‌رمه‌نی تێدا ده‌ژی ئه‌وانه هه‌موویان خاوه‌ن شوناسی جیان له رووی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام هه‌موویان واقعێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی سنورێکی ده‌ستکرد کۆی کردوونه‌ته‌وه که عێراقه.، بۆیه برام ئه‌مرۆ هه‌لبژارده‌ی عیراق، هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه که ناوم بردن، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی وانیه بۆجی کوری کورد له‌ژێر ئالای عێراق له جه‌ندین پاڵهوانیتر به‌شداری ئه‌که‌ن جگه له یاری تۆپی پێ.
خۆزگه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق معاشێکی چاکی هه‌بوایه، بزانه کورد داوای مساعدی مودهریبی نه‌ده‌کرد! بزانه کورد داوای 17% نه‌ده‌کرد! نه‌یده‌ووت ئه‌بێ 17% لاعبهکان کوردبن، جا برا وه‌ره سه‌یر بکه ناسیۆنالیزمه فشه‌که‌ره‌کانی ووڵاته‌که‌مان جۆن واسته‌یان بۆ ئه‌کرد!
جا برای ئه‌زیز تۆ لێر توشی ههڵهیهکیتریش هاتووی وه‌ک ئه‌و هه‌موو کوردانه‌ی تا ئێستاش کاره‌با دێته‌وه ئه‌ڵێ ئه‌گ ره‌حمه‌ت له گۆرت ئه‌دیسۆن. برای ئه‌زیزم کوردستان دابه‌ش نه‌کراوه بۆ 4 پارچه به‌ڵکو 5 پارچه‌یه جونکه کوردستان له ئه‌رمه‌نیاش خاکی خۆی هه‌یه..
جا برای ئه‌زیم جه‌نابت که ئه‌ڵێی کورد خه‌لکی ئه‌م شاخانه‌یه، ئه‌وا غه‌درێکی مێژووی له نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌که‌ی چونکه ئێستا له یه‌کێ له نه‌خشه مێژوویه‌کان که له یه‌کێ له مۆزه‌کانی هۆلندا پارێزراوه سنوری کوردستان تاکوو که‌نداوی عه‌ره‌ب ئه‌روات، وه به پێی هه‌ندێ له سهرچاوهیتر وا پێشاندراوه که له به‌صره‌ی ئیستا گه‌ره‌کی کوردنشین هه‌بووه، جا برام هیوام وایه ته‌نها هه‌سته‌کانت نه‌نوسی باشتر وایه به‌ڵگه‌ی مێژووی بنوسی به‌ڵگه‌ی باوه‌رپێکراو.
ئه‌گه‌ر نیشتمانی نه‌بێت ئه‌بێ کورد له مه‌ودوا ره‌فزی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بکات لاوی خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه نه‌نێرێ،
برام با نوسینه‌که‌م به‌م کۆتایی پێبهێنم کاتێ تورکیا دوای له مه‌سعود ئۆزێل کرد یاری بۆ بکات ئه‌م ره‌تی کرده‌وه، جا ئه‌گه‌ر وایه با ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش ره‌تی بکه‌نه‌وه بڵێن ئێمه کوردین نه‌ک خه‌ون به‌وه ببینن بانگهێشتی ئه‌م هه‌لبژارده‌یه بکرێت
کاک هاوکار، ئێمە لەژێر تەئسیری واقیعێکی سیاسی بە عێراقی لەقەڵەم دەدرێین، لەگەڵتم وایە، بەڵام ئەوە دەبێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە خۆمان بەو پەڕی دڵخۆشییەوە خۆمان بە عێراقی لەقەڵەم بدەین؟ ئەگەر پێت وایە بەڵێ، ئەوە دەڵێم سەیرە…
پێمان خۆشبێت یان نا، عێراق بە وڵاتێکی عەرەبی لەقەڵەم دەدرێت، زۆر کەمن ئەوانەی کە عێراق بە وڵاتێکی فرە نەتەوە دەناسن… وانییە؟
من نەتەوە و وڵاتم تێکەڵ بەیەک نەکردووە، بەڵام من دان بە وڵاتێک نانێم کە ناوی عێراقە، من لێرە لە سویسڕا، هەرکات پێم بڵێن خەڵكی کێی دەڵێم کوردستان، ئەو پارچەی کە بە عێراقەوە لکێندراوە، تۆش دەبێ وابکەیت ئەگینا هەڵەیەک هەیە.
کە دەڵێی کوردستان پێنج پارچەیە یان چوار، من قەناعەتم وایە کە کوردەکانی ئەرمینیا خەڵکی ڕەسەنی ئەو شوێنە نین، جا بۆیە ناڵێم پێنج…
کە باسی شاخیش دەکەم، ئەوە پێی دەڵێن دەربڕینی سیمبوڵی، ئەو شتانە زیاتر بە واتا سیمبۆڵییەکەی لێک دەدرێتەوە، ئەگینا خۆ هەولێریش لە شوێنێکی شاخاوی نییە…
Hata kay dabe ema aw hamu brayaman habe ka jga la dzhayati krdn u qatl u 3amkrdnman ch sudekyan lomay Kurd bwa? amn dast xoshit ledakam kaka Amanj
به‌بیرم دێت جارێك له ئاماده‌یی بووم و دێرێكی زیوه‌ری شاعیرم ده‌خوێنده‌وه كه دیگۆت:
ده‌ست له مل قه‌ومی عه‌ره‌ب كه‌ن موتته‌حید بن دوو به‌دوو
شۆره‌ت و ئاوازهتان ده‌ڕوا هه‌تا ژاپۆنیا
ئه‌من بیرۆكه‌كه‌م پێ قبووڵ نه‌كرا و له وه‌ڵامدا له‌سه‌ر هه‌مان كێش نووسیم:
ده‌ست له قه‌ومی عه‌ره‌ب بشۆن، مونفهسیڵ بن له‌گه‌ڵیان
جا ناوبانگی ئێوه ده‌ڕوا هه‌تا ئه‌و په‌ڕی جیهان
ده ست خوش ئامانج كيان, به راستى زور راسته..
سلاو وريز.
سوپاست ده‌كه‌م كاروان گیان، ڕێزم هه‌یه بۆت
ده‌ست خؤش …… به‌راستی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به‌عێراقه‌وه نیه !!
نـــهفرهت له عـــێراق ! ته‌نها کێشه بووه بهۆ گه‌لی کورد !!
قامشلۆ شاری منه ! سه‌رێ کانی شاری منه !! ئامه‌د و شه‌رناخ شاری منن ، مهاباد و که‌رکوک شاری منن !
هه‌ندێک ده‌ڵێن !! جــا عێراق وڵاته نه‌ته‌وه نیه !! به‌راستی شـــــایــــانی پێکه‌نیه !
جا ئه‌مه چ له بابه‌ته‌که ده‌گۆرێت !!
ئاگاداری مێژووی خۆت نیت
له په‌یمان نامه‌ی سایکس بیکۆ ! به زۆر کــوردســــتـــانیان دابه‌ش کرد به‌سه‌ر 4 یا 5 به‌ش!
گه‌ر ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان نه‌کردبا ئێستا له مێژبوو ئێمه وڵاتێکی 40 ملیۆن که‌سیمان هه‌بوو !!
ئه‌و کات هه‌ر به‌خه‌یاڵیشت دانه‌ده‌هات بڵێێ عێراقیمه !! ئه‌و کات گه‌ر که‌سێ پێێ وتبای تۆ عێراقی تۆ وات ده‌زانی نوکته ده‌کات !!!
ئێستاش گه‌ر بێت‌و به په‌یماننامه‌یه‌کی نوێ امریکاو وڵاتانی غرب عێراق بروخێنن و بیخه‌نه سه‌ر قطر … ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئێمه قطرین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بێگومان نا !!! . ئیتر به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێمه عێراقی نین !! ئێمه کوردین !! من خه‌ڵکی باشوری کــوردستانم